بەهۆکاری ئاماژەی سێکسی ئێران ڕیکلامێکی ڕاگرت

‌دیمەنێک لە ڕیکلامەکە

وێستگە نیوز_

كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئایسكرێمی دومینیۆ لە ئێران، رێكلامێكی بۆ جۆرێك ئایسكرێم بەرهەم هێناوە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو كراوەتەوە، بەڵام حكومەت بەهۆی كاریگەری وروژاندن و سێكسی ڤیدیۆكەی وەستاندووە.


ماڵپەڕی "فارسنیوز" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو رێكلامە بە هیچ شێوەیەك گونجاوی بڵاوكردنەوە نییە، چونكە ئاماژەی سێكسی تێدایە و داواشی لە كۆمپانیاكە كردووە داوای لێبوردن بكات".

هاوکات، میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی رۆشنبیری ئێران ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە، "کە ڤیدیۆیەکە مۆڵەتی لە وەزارەتەكە وەرنەگرتووە و بە نایاسایی بڵاو كراوەتەوە، بۆیە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت".

ساڵی رابردووش حكومەتی ئێران لە رێكلامێكدا تەنانەت گوانی مانگاشی سانسۆر كردبوو، ئەمەش قسە و رەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە نوێترین ڤیدیۆدا كە كۆمپانیای دومینیۆ بەرهەمی هێناوە، كچێك دەردەكەوێ ئایسكرێمەكە بۆ دەمی دەبات، بە بۆچوونی حكومەتی ئێران، ئەم شێوازە خواردنەی ئایسكرێم ئاماژەی ورژاندن و سێكسی تێدا بەدی دەكرێت، بۆیە نابێ بڵاوبكرێتەوە.



PM:10:05:31/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 9732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو