پێشكه‌شكارێكی تورك بۆ ژنێكی كورد.. تۆ له توركیای ته‌نیا به توركی ده‌بێ قسه بكه‌یت
دیمەنەکانی نێو بەرنامەکە
وێستگە نیوز_
قسه‌كانی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی توركیا، له‌وكاته‌ی ژنێكی كورد پەیوه‌ندی به به‌رنامه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و به كوردی قسه ده‌كات، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه پێشكه‌شكاره‌كه به شێوازێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، ئه‌مەش ئۆپۆزسیۆنی توركیای هێناوه‌ته ده‌نگ و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن.
دیده‌م ئه‌رسه‌لان یه‌لماز پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك له كه‌ناڵی "شۆ تی ڤی" توركیا كه به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ناوه‌كه‌شی به كوردی ده‌كاته "خۆت ڕاده‌ست مه‌كه" و خه‌ڵكی پەیوه‌ندی ده‌كه‌ن و چیرۆكی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه و بۆچوونی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، له‌سه‌ر كێشه و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و ڕووداو و قورسیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
ژنێكی كورد پەیوه‌ندی به به‌رنامه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و به كوردی قسه ده‌كات، به‌ڵام دیده‌م ئه‌رسه‌لان یهلمازی پێشكه‌شكار قسه‌كانی پێ ده‌بڕێت و ده‌ڵێ، تۆ پێویسته به توركی قسه بكه‌یت و تۆ له كۆماری توركیای، دواتریش پەیوهندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی داده‌خات و ڕێی پێ نادرێ كه زیاتر قسه بكات و باسی خۆی بكات.
كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ژنه پێشكه‌شكاره توركه له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هیچ باس و پەیوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ته‌وه نییه، ئۆپۆزسیۆنی توركیای هێناوه‌ته ده‌نگ و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی پێشكه‌شكاره‌كه ده‌كه‌ن و به ڕه‌گه‌زپه‌رست و كۆنه‌په‌رست ناوی ده‌به‌ن.
هاوكات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشكه‌شكاره‌كه، سه‌ندیكای پارێزه‌ران له پارێزگه‌ی وان سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر دیده‌م ئه‌رسه‌لان یه‌لماز له دادگا تۆمار كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به زمان و كولتووری كورد كردووه.
هاوكات باریش ئالتای په‌رله‌مانتار به توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ی كردوە و به ڕه‌گه‌زپه‌رست و شۆڤێنی پێناسه‌ی كرد، ئه‌و له تویتێكدا نووسیویه‌تی، دیده‌م ئه‌رسه‌لان یه‌لماز سنووری خۆت به‌زاندووه، زمانی كوردی یه‌كێكه له زمانه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌زانیت و تێی ناگه‌یت، پێویسته وه‌رگێڕێك ئاماده بكه‌یت، ناكرێ به‌و شێوازه پڕ له سووكایه‌تییه مامه‌ڵه به‌رانبه‌ر به مافی هه‌ر كه‌سێكه‌وه بكه‌یت.
AM:07:57:27/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 11896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت