جه‌یمس بۆند سامانه‌كه‌ی له‌ناوده‌بات
وێستگه نیوزـ
پاڵه‌وانی فیلمه‌كانی جه‌یمس بۆند بڕیاریدا هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه له‌ناوی به‌رێت و نه‌یدات به منداڵه‌كانی.
دانیال كریگ، پاڵه‌وانی فیلمه‌كانی جه‌یسم بۆند به گۆڤاری كاندیس-ی به‌ریتانیی راگه‌یاند كه هیچ به‌نیاز نییه میراتی بۆ منداڵه‌كانی به‌جێبیهێڵێت و ده‌ڵێت "ئه‌وه كارێكی نابه‌جێیه".
جه‌یمس بۆند ده‌ڵێت "فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی من له‌ناوبردنی سامان و سه‌روه‌ته یان ئه‌وه‌یه بیبه‌خشی بۆ كاری خێرخوازی پێش ئه‌وه‌ی بمریت، ئه‌ی ئه‌و په‌نده‌تان نه‌بیستوه كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وه‌ك پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بمریت، كه‌سێكی شكستخواردویت؟".
جه‌یمس بۆند ئێستا خاوه‌نی 160 ملیۆن دۆلاره و له فیۆنا لۆدۆن، هاوسه‌ری پێشوی كچێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵی هه‌یه و ساڵی 1994 لێی جیابوه‌وه، له ساڵی 2011ش هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ راچیل وایز، خانمه ئه‌كته‌ری به‌ریتانیی ته‌مه‌ن 51 ساڵ كرد و ساڵی 2018 كچێكیان بوو.
ئه‌م ئه‌كته‌ره زۆربه‌ی سامانه‌كه‌ی به‌هۆی بینینی رۆڵی جه‌یمس بۆند كۆكردوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 28ی سێپتێمبه‌ری داهاتوو نوێترین فیلمی به‌ناونیشانی No Time to Die نمایش بكات.
PM:07:00:21/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت