چیرۆکى ئەو پزیشکەى لە فڕۆکە ئەمەریکییەکە کەوتە خوارەوە
وێستگه نیوز-
ئه‌و دیمەنەی کە لە رووداوەکانى ئەفغانستاندا جیهانی توشی شۆک و سەرسوڕمان کرد دیمەنى ئەو هاوڵاتیەى ئەو وڵاتە بوو کە خۆی بە پەنجەرەی فڕۆکەیەکی سەربازى ئەمەریکییەوە هەڵواسی پێش ئەوەی بکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست بدات کە پزیشکێکى ددان بوو بەناوى محەمەد فیدا.
ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستان چاوپێکەوتنی لەگەڵ فیدا باوکی محەمەد کردوە ، دەڵێت "محەمەد هەوڵێکى زۆری‌دا بۆ ئەوەی خوێندن بە شێوەیەکی سەرکەوتوو تەواو بکات، بەڵام پێش دامەزراندنی، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا".
وتیشى، کوڕەکەی پارەیەکی زۆرى لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا خەرج کردوە، بەهۆی ئەوەش پەنای بردە بەر قەرزێکی زۆر ، بەردەوام لە دڵەڕاوکێدا دەژیا و بیری لە کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات دەکردەوە بۆ ئەوەی ئیش بکات و قەرزەکانی بداتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەڵام دوای ئەوەی کە زانی ئەمەریکییەکان بە گەیشتنی تالیبان و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی وڵاتەکە، ئەفغانییەکان بە فڕۆکە دەگوازنەوە بۆ ئەمەریکا ئەم هەلەی قواستەوە بەو ئومێدەی بەو کاروانە بگات.
باوکی محەمەد راشیگه‌یاند، کوڕەکەم دووەم ڕۆژی کۆنتڕۆڵکردنی کابول لەلایەن تالیبانەوە لە ماڵ چوە دەرەوە ، ئێمەش وامانزانی بۆ سەر ئیش و کارەکەی ماڵی بەجێهێشتوە، بەڵام دوای ئەوەی لە وادەی خۆیدا نەگەڕایەوە پەیوەندیم پێوە کرد بەڵام ژمارەکەی داخرابوو.
دوپاتیشیكرده‌وه، بەڵام دوای کاتژمێر یەک ونیوی نیوەڕۆ زەنگی تەلەفۆنەکەم لێیدا و پیاوێک پێی وتم کەسێک لە فڕۆکەکە کەوتۆتە خوارەوە و ژمارە تەلەفۆنەکەی تۆی تێدایە.
رونیشیكرده‌وه، تا ئەو کاتەش کە چوم بۆ فڕۆکەخانەی کابوڵ ئەو هیوایەم لەدڵدا مابوو کە کوڕەکەم لە ژیاندا ماوە بەڵام تەنها جەستەیەکی ساردوسڕم وەرگرتەوە.
له كاتى هاتنى تاڵیبان بۆ كابول و راده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌فغانستانه‌وه به تاڵیبان، چه‌ندین چیرۆكى جیاوازى به دواى خۆیدا هێنا سه‌یرترین روداوه‌كانیش بریتى بوون له سه‌ركه‌وتنى هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته بوو به‌سه‌ر فڕۆكه و چوونه سه‌ر فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى و مه‌ده‌نى بوو كه ئه‌م جۆره كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا، وڵاتانى له‌و دیمه‌نانه توشى شۆك كرد، وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن شێوازى كۆچكردنى هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ترسیان هه‌یه له شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى تاڵیبان و ئه‌و یاسایانه‌ى تاڵیبان كه له ماوه‌ى رابردوودا په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش كارى كردۆته سه‌ر هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته و ترسیان هه‌یه له‌وه‌ى بارودۆخى پێش چه‌ندین ساڵ دوباره ببێته‌وه.
PM:02:44:19/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 14808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت