لەبەغدا بۆمبێك تەقیەوە
وێستگە نیوز-
لەناوچەی کەڕادەی بەغدا، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکاندا تەقییەوە.
میدیاکانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021 بڵاویانکردەوە، دەنگی تەقینەوە لەناوچەی کەڕادەی بەغدا بیستراوە و دواتر دەرکەوتوە، بۆمبێک بوە بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکاندا تەقیوەتەوە.
ماڵپەڕی بەغداد یوم بڵاویکردەوە، بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەکی ئەمنی تایبەتدا تەقیوەتەوە.
هاوكات ماڵپەڕی دیجلە بڵاویکردەوە، بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەردا تەقیوەتەوە کە سەربە کۆمپانیا نەهری ئەمنی بوە.
PM:10:30:04/08/2021
ئهم بابهته 4168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت