مەسرور بارزانی ژمارەیەك ئەمبۆڵانسی بۆ شاری سلێمانی دابین كرد
وێستگە نیوز-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 10 ئەمبوڵانس بۆ چەند نەخۆشخانەیەکی سلێمانی و دەوروبەریی دابین دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە،، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 10 ئەمبوڵانس بۆ چەند نەخۆشخانەیەکی سلێمانی و دەوروبەریی دابین دەکرێت.
لە راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لەبەر بەرژەوهندی گشتی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، لهسهر فهرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، 10 ئۆتۆمبێلی جۆری ئامبوڵانس بۆ ههریهك له نەخۆشخانەکانی (شەھیدانی پێنجوێن، شەھید رەئووف بەگ لە ھەڵەبجەی تازە، شەھید شەوکەتی حاجی موشیر لە سەید سادق، شەھید تۆفیق بەگ)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كڕدرا".
PM:10:13:04/08/2021
ئهم بابهته 3304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت