كۆمسیۆن هەلی كاری راگەیاند


وێستگە نیوز-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەلى کارى بەشێوەى گرێبەست لە ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆن بۆ هاوڵاتیانى هەرێم راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021، ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا داواى لەو کەسانە کرد کە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ کۆمسیۆن هەبووە و کاریانکردووە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن و ئۆفیسی پارێزگادا، دەتوانن سەردانى ئۆفیسەکە بکەن و ناوى خۆیان تۆمار بکەن.


بەپێی راگەیەنراوەکە، ناو تۆمارکردن بۆ ئەو مەبەستە دەبێت لە ماوەى ٧٢ کاتژمێردا ئەنجام بدرێت و لەگەڵ خۆیاندا بەڵگەنامە پێویستەکان بێنن.

وا بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاوە چەند پارت و قەوارەیەک دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.


PM:09:37:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 4212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت