مەكتەبی سیاسی یەکێتی: سەرکەوتنی هاوپەیمانی کوردستان ئاسۆیەکی روون و نوێ لەبەردەم گەلی کوردستاندا


وێستگە نیوز- 

ئەمڕۆ رێکەوتی 4ی ئاب 2021، بە سەرپەرشتی هاوسەرۆک هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی بواری حزبی و هەڵبژاردنەکان تاووتوێکران.

کۆبوونەوە وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلە و یەکێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەکان و دیاری کردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و ھێمنی ھەرێمی کوردستان بە شاری سلێمانیشەوە ،تەئکید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەکتەب و دەزگاکانی یەکێتیی کرایەوە بەرەو هەڵمەتێکی پڕ جۆش و خرۆشی پێکەوەیی و دیموکراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

مەکتەبی سیاسی گشت مەکتەب و مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی راسپارد کە هاوشانی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمان پەیوەستی میحوەر و بازنەکانی هەڵبژاردن بن، کە ئەرکی هەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردندا، چونکە سەرکەوتنی هاوپەیمانی کوردستان ئاسۆیەکی روون و نوێ لەبەردەم گەلی کوردستان دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموکراتی و  لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە کە  هەر بە بژاردەی گفتوگۆ و رێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە 


PM:03:26:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو