لە رووداوێکی هاتووچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگە نیوز-
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان کەرکووک - هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. هاتووچۆی کەرکووک ڕایگەیاند، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژن و مێرد بوون و خەڵکی پردێن و تورکمانن، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 04ی ئاب 2021، لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە.
موقەدەمی مافپەروەر عامر نەریمان لە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کەرکووک رایگەیاند، ''لەنزیک گوندی کەڵوڕ ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیجۆ لە رێگەی کەرکووک - هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک هاتووە لەدەستی وەری گرتووە و هاتووەتە سەیادی بەرامبەر و دواتر خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلدا کێشاوە، کە یەکێکیان جۆری دۆج چارجەر و ئەوەی دیکە تۆیۆتای لاندکرۆزەر بووە."
عامر نەریمان، ئەوەشیخستەڕو، ''رووداوەکە پێکدادانێکی سەخت بووە بەو هۆیەوە "دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلی بیجۆکەدا مردوون و سێ کەسیش لەنێو ئۆتۆمبێلە تۆیۆتا لاندکرۆزەرەکەدا برینداربوون."
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش ئاماژە بەوە دەدات، کە رووداوەکە پەیوەندی بە خێرایی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتووچۆ لەڕێگەی خێرا هەیە.
PM:02:27:04/08/2021
ئهم بابهته 5940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت