بەریتانیا پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە زانستییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات
وێستگه نیوزـ
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت: لەبواری زانستی و ئەکادیمی و پەرەپێدانی تواناکان و خوێندنی باڵا، وەزارەتەکەمان چەندین پڕۆژەی زانستی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانی وڵاتی بەریتانیا هەیە.
بهپێی راگهیهندراوی وهزارهت، ئەمڕۆ سێشەممە د. ئارام محهمهد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ (مێلانی سمارت) کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوهوەو به كونسوڵی بهریتانیای راگهیاند: لەقۆناغی داهاتو دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان بۆ ئاستێکی فراوانتر پەرەپێبدەین، بەو پێیەی وەزارەتەکەمان لە ڕابردوودا زۆرترین پڕۆژەی زانستی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی وڵاتی بەریتانیا هەبووە و زۆرترین وەبەرهێنانی زانستی لە بوارەکانی پەرەپێدانی تواناکان و توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆری ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی بەریتانیا هەبووە بۆیە خوازیارین ئەم پەیوەندییە زانستییانە فراوانتر بن و بوارەجیاجیاکانی تایبەت بەگەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا لەخۆ بگرێت.
د. ئارام محمد قادر بە کونسوڵی بەریتانیای ڕاگەیاند: بەشێکی گرنگ و ستراتیژی کاری ئێمە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتیە لە فراوانکردنی پانتایی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە هەرێمی کوردستان و بەپێویستی دەزانین کەناڵێکی ڕاستەوخۆ و باشتر لەگەڵ بازاری کاری کوردستان ئەنجام بدەین، بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجانە پێویستمان بە شارەزایی و لێهاتویی و توانا زانستییەکانی بەرتانیا هەیە، بۆ ئەوەی سود لە ئەزمون و توانای ئەو وڵاتە وەربگرین.
وەزیری خوێندنی باڵا باسی لە پلانی وەزارەت بۆ ڕیفۆرمی سیستمی ناوەندیی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان کرد، بۆ ئەمەش وتی بەشداری و هەماهەنگی شارەزایانی بەریتانیا زۆر یارمەتیدەر دەبن لە سەرخستنی ئەم پرۆژەیە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه كه کونسوڵی گشتی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداصپ بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم دەستپێشخەرییە و بڕیاردرا کۆمەڵێک پرۆژە و چالاکی هاوبەش ئەنجام بدرێت و دەرفەتی ڕاهێنانی توانای سەرکردایەتیکردن بۆ ژنانی نێو دامەزراوە ئەکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن زانکۆکانی بەریتانیاوە بڕەخسێنرێت.
PM:11:35:03/08/2021
ئهم بابهته 3288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت