لە گەرمیان زیاتر لە 18 دەفتەری کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی خانوبەرە دزرا


وێستگە نیوز-

ئەمشەو لەناحیەی رزگاری سنوری ئیدارەی گەرمیان بڕی زیاتر لە 18 دەفتەر دۆلار، لەناو کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی خانوبەرە دزرا، پۆلیسی گەرمیانیش لەسەر روداوەکە پێنج گومانلێکراوی دەستگیرکردوە و کەکارمەندی کۆمپانیاکە بوون.


عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو 18دەفتەر 80 دۆلار. وە 50 ملیۆن دیناری عێراقی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی خانوبەرە لەسنوری ناحیەی رزگاری و لەناو پرۆژەی نۆژین سیتی یەک سەر بە قەزای کەلار لەناو "قاسەی" تایبەتی کۆمپانیاکە دزراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لەناو کۆمپانیاکە خۆیدا رویداوە سەرەڕای ئەوەی پاسەوانی تایبەتی خۆیان هەیە، بۆیە هێزەکانی پۆلیس رێکاری لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ روداوەکە کراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەفەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی رزگاری پێنج گومانلێکراو دەستگیرکراون کە کارمەندی کۆمپانیاکە خۆی بوون.


PM:11:14:03/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت