بە بڕیارێک قایمقامیەتی هەولێر سێ پاڵاوگەی داخست
داخستنی پاڵاوگەکان
وێستگە نیوز-
قايمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر بڕیاریدا به داخستنی سێ پاڵاوگەی ناياسايی کە بێ مۆڵەت بوون و بەدەر لە ڕێنماييە ژينگەییەکان کاریان کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 2021.8.3 لە ڕاگەیەندراوێکدا قايمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر بڵاویکردەوە، " لەدرێژەی هەڵمەتی بهدواداچوونی پاڵاوگە نا ياساييەکان لەلايەن قایمقامیهتی قهزای ناوهندیی ههولێر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگهی ھەولێر، لە بەر نەبوونی ڕێنماييەکان و پيسکردنی ژينگە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشەی دانيشتوانی شاری هەولێری هەراسان کردبوو 3 پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر رێگای ھەولێر - گوێڕ داخران".
لە ڕاگەیەندراوەکەی قايمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئەوەش خراوەتەڕوو، "لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم ھەڵمەتە بەردەوام دەبێت، ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لەرێنماییەکان کار بکات دادەخرێت و رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر".
PM:10:51:03/08/2021
ئهم بابهته 2736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت