میره‌ر: به‌ریتانیا هێزێكی تایبه‌ت دژبه ئێران ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بۆ ده‌ستگیركردن یان كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هێرشیانكرده‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عومان و ده‌وترێت سه‌ربه ئێران بوون، به‌ریتانیا به‌نیازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تارانه و هێزێكی تایبه‌تیشی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردوه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئاشكرایكرد كه تیمێكی تایبه‌تی وڵاته‌كه له یه‌كه‌ی مغاویر و به‌له‌می تایبه‌ت گه‌یشتونه‌ته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پلانی ئه‌وه‌یان داڕشتوه ئه‌و كه‌سانه به‌دیل بگرن یان بكوژن كه هێرشیانكرده‌سه‌ر كه‌شتییه ئیسرائیلیه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان و به‌هۆیه‌وه به‌ریتانییه‌ك و رۆمانییه‌ك كوژران.
میره‌ر زیاتر زانیاریی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت له‌ناو ئه‌و هێزه ره‌وانه‌كراوه‌دا ئه‌ندامانی فه‌وجی په‌ڕه‌شوته‌وانی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و پسپۆڕانی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی هه‌ن كه ئامێری تایبه‌ت به گوێگرتن و چاودێریكردنی ئینته‌رنێتیان پێیه.
ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگریی به‌ریتانیا به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه كه ره‌وانه‌كردنی ئه‌و هێز و تیمانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران یان ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌وكاله‌ت شه‌ڕی ئێران ده‌كه‌ن و به‌ریتانیا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێگه به دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه نه‌دات و سنورێك بۆ ئێران دابنێت كه چیتر نه‌توانێت هێرشی ده‌ریایی بكاته‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان.
PM:10:31:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت