تالیبان گه‌مارۆی شارێكی ئه‌فغانستانی دا و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش كابولی هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فغانستان گه‌مارۆی شارێكی سه‌ربه ولایه‌تی هڵمندیان داوه و سوپاش داوا له دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌شدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كابولی پایته‌خت روویدا.
جه‌نڕاڵ سامی سادات، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سوپای ئه‌فغانستان له تۆمارێكی ده‌نگیدا داوای له دانیشتوانی شاری "له‌شكركا"ی سه‌ربه ولایه‌تی هڵمند كرد شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن، چونكه ده‌بێته شوێنی روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تالیبان كه گه‌مارۆی شاره‌كه‌یان داوه.
شاری "له‌شكركا" شه‌ڕێكی قورس به‌خۆوه ده‌بینێت و چه‌كدارانی تالیبان گه‌مارۆیان داوه، چاودێرانی سه‌ربازی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و شاره بكه‌وێته ده‌ست تالیبان، گورزێكی كوشنده به‌ر حكومه‌تی كابول ده‌كه‌وێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره كابولی پایته‌ختی هه‌ژاند و به‌دوایدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی تر روویدا، هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ش له‌نزیك ناوچه پارێزراوه‌كانی تایبه‌ت به باڵیۆزخانه باره‌گای دیپلۆماتكاره بیانییه‌كان بوون.
به‌هۆی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه و به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستانیش له ماوه‌ی 24 كاتژمێر رابردودا له شه‌ڕ و پێكدادان و ته‌قینه‌وه و توندوتیژییه‌كاندا، 40 كه‌س كوژراون و زیاتر له 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
له ماوه‌ی رابردودا سوپای ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی تالیبان كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر حكومه‌تی كابول قۆسته‌وه و له‌وكاته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه و ده‌روازی سنوریدا گرتوه و به‌رده‌وامیشه له په‌لكێشان به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه، دوای ئه‌مریكاش چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك روسیا و توركیا ده‌یانه‌وێت ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه كه ئه‌مریكا له‌دوای خۆی به‌جێی هێشتوه.
PM:09:45:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت