كازمی: خۆم هه‌ڵنابژێرمه‌وه و وه‌زیره‌كان ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌زیره‌كانی ناو حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رپشك كرد كه ده‌توانن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خۆیان كاندید بكه‌ن یان له حكومه‌تدا بمێننه‌وه، ره‌تیشیكرده‌وه كه خۆی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كاندید بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی ئابی 2021، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی سازكرد و كازمی رایگه‌یاند كه رێگه‌ناده‌ن سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت و له دوو وه‌زاره‌ت لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
كازمی وه‌زیره‌كانی حكومهتیشیی سه‌رپشك كرد بۆ مانه‌وه له‌م كابینه‌یه یان چوونه ناو كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن و خۆكاندید كردنیان، ده‌رباره‌ی خۆدی خۆشی جه‌ختیكرده‌وه كه به‌هیچ جۆرێك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كاندید ناكات.
بڕیاره له 10ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به بڕیاری حكومه‌تی ئێستای مسته‌فا كازمی ساز بكرێت و ره‌وتی سه‌در كه یه‌كێكه له كوتله گه‌وره‌كانی په‌رله‌مانی ئێستای عێراق، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردوه.
PM:09:19:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت