ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتگیری دانانی شێوەزاری هەورامی لەپرۆگرامی خوێندن دەکات

‌ناوچەی هەورامان

وێستگە نیوز-

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەنوسراوێک پشتیوانی خۆی بۆ داوایەکی وەزارەتی رۆشنبیریی لەبارەی دانانی شێوازی هەورامی لەپرۆگرامی خوێندن دەربڕی.

بەگوێرەی نوسراوێک, ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ داوایەکی وەزارەتی رۆشنبیریی لەبارەی دانانی شێوازی هەورامی لەپرۆگرامی خوێندن دەربڕی. 

لەنوسراوەکەدا، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردوە، رێکخراوی یونسکۆ لەماوەی رابردودا هۆشداری داوە لەلەناوچونی هەندێک زمان و  زاراوە لەنێویشیاندا هەورامی، کە لە سەدەکانی رابردودا بەشێکی زۆری ئەدەبیات و فەرهەنگی نەتەوەکەمانی پێکهێناوە، بۆیە لەپێناوی بەزیندومانەوەی ئەو شێوەزارە رەسەنە ئێمە وەک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی داواکاری وەزارەتی رۆشنبیریی دەکەین بۆ دانانی شێوەزاری هەورامی لەپرۆگرامی خوێندنی بنەڕەتی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواشدەکات بۆ ئەو مەبەستە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە بکرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی داواکارییەکەی وەزارەتی رۆشنبیریی.


PM:09:04:03/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت