راوێژكارێكی په‌رله‌مان: 115 هه‌زار دوو مووچه‌ هه‌یه‌


وێستگه‌ نیوز
راوێژکاری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی ھەرێمی کوردستاندا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەراندا کراوە و دەرکەوتووە کە 115 ھەزار فەرمانبەر دوو مووچەیان ھەیە و 15 ھەزاریش ناشایستەن.



د. ئەرشەد تەھا، راوێژكاری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاند: "لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی مەدەنیی ھەموو وەزارەتەکان جگە لە سلکی سەربازی تەواو بووە و دەرکەوتووە کە 115 ھەزار فەرمانبەر دوو مووچەیان ھەیە و رەنگە ھەمووی نایاسایی نەبێت، بۆیە بڕیارە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لێ بدات".

راوێژکاره‌كه‌ی ئابووریی پەرلەمانی کوردستان وتیشی: "جگە لەوەش، 15 ھەزار فەرمانبەر بە ناشایستە پلەیان وەرگرتووە و مووچە وەردەگرن، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمووی ئەمانە یەکلایی دەکاتەوە و بڕیاری کۆتایییان لێ دەدات''.

باسی لەوەش کرد: "ئێستا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی سلکی سەربازی بەگشتی دەستی پێ کردووە و بەردەوامە و حکومەت چاوەڕێ دەکات ئەوانیش کارەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی بڕیاری لێ بدرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان توانی بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بێت و دوای ئەوەی مووچە مانگانە و لە کاتی خۆی و بێ لێبرین دەدرێت ھەوڵ دەدات لە ماوەی داھاتوو پلەبەرزکردنەوەش دەست پێ بکاتەوە و ھەر مووچەخۆرێک بەپێی مافی خۆی پلەی پێ بدرێت و بۆی بەرز بکرێتەوە".


PM:08:07:03/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 12156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو