به‌ڤیدیۆ.. به‌هۆی ته‌قه‌وه بینای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا داخرا
وێستگه نیوزـ
له نزیك وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ده‌نگی ته‌قه بیسترا و به‌هۆیه‌وه بینای ئه‌و وه‌زاره‌ته داخرا.
پۆلیسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه رایگه‌یاند كه له نزیك وێستگه‌یه‌كی میترۆ و له ده‌ره‌وه‌ی ته‌لاری پنتاگۆن ته‌قه كراوه و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی پێشوه‌خته‌ش، به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌روازه‌كانی بیناكه‌یان داخستووه.
هێزه‌كه‌ی پۆلیسی ئه‌مریكا داوای له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ناو بینای پنتاگۆن كردوه له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه تا هێزه‌كانیان كێوماڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی هۆكاری روداوه‌كه چی بووه.
PM:07:51:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت