كه‌شناسی: له سه‌نته‌ری شاره‌كان باران ده‌بارێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و نا سه‌قامگیرییه‌ی له كه‌شی هه‌رێمدا هه‌یه به‌رده‌وامی ده‌بێت و ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری پروشكه باران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشی ناوچەکەمان هەیە بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی کەم و هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت و ئەگەری پروشکە باران لە سەنتەری پارێزگاکان دەبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: کاریگەری ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامی دەبێت بۆ سبەینێ سێشه‌ممه 3ی ئاب، بەڵام ئاستی دابارینەکە کەم دەبێتەوە و زیاتر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
AM:11:08:02/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 16096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت