ته‌ندروستیی جیهان: ڤاكسین تاكه چاره‌سه‌ری سیحریه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆرۆنای ده‌لتا
وێستگه نیوزـ
به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان، ده‌بێت وه‌ك "هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆرۆنای گۆڕدراوی ده‌لتادا بكرێت، هاوكات راشیگه‌یاند كه وه‌رگرتنی ڤاكسین تاكه چاره‌سه‌ری سیحرییه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌دا.
د.مایك راین، لێپرسراوی باری له‌ناكاو له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ده‌لتا وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه وایه و پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌و ڤایرۆسه له گۆڕینی به‌رده‌وام و گه‌شه‌سه‌ندندایه، ئه‌مه هۆشدارییه‌كه بۆئه‌وه‌ی پێش ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی زۆر مه‌ترسیدارتر مرۆڤ فریای خۆی بكه‌وێت".
راین ده‌ڵێت كه پێویسته ئاسه‌واره مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبكرێته‌وه كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه له ساڵی 2019 تائێستا 4 ملیۆن كه‌سی له جیهاندا كوشتووه.
به‌وته‌ی ئه‌و لێپرسراوه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان به‌كارهێنانی ڤاكسین و په‌نابردن بۆ خۆكوتان، تاكه چاره‌سه‌ری سیحرییه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
PM:07:15:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 12656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت