هونەر مزوری کۆچی دوایکرد

‌رۆژنامەوانی کۆچکردوو/ هونەر مزوری

وێستگە نیوز-

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، هونەر مزوری رۆژنامەوان و ئەندامی پێشووی تیمی تۆڕی راگەیاندنی جەزیرە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایکرد.


هونەر مزوری، ماوەی 42 رۆژ لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدا بووە و لە ماوەیەدا بەردەوام لە ژووی چاودێری بووە.

هونەر مزوری وێڕای ئەوەی لەگاف میدیا کاریدەکرد، پێشتر لە کەناڵی جەزیرە کاری کردووە و پێستریش لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی کاری  بێژەریشی کردووە.

هونەر لە پۆستێکد لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووک پۆستیكی لە ماوەی رابردوودا لەسەر مردن کردووە و وتویەتی، " تاکە حەقیقەتی موتلەق مردنە کەچی ھەر ئەوەی حسابە بۆی ناکەین و وەھم و خەیاڵی ژیانی ھەتا ھەتای کەسمانی بەرنەداوە".

No description available.


PM:06:52:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 4824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو