باڵیۆزی ئەمریکا بۆ ئێران: ئەمریکا پێشوازی لە ھەر ھەوڵێک دەکات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران


وێستگە نیوز-
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی نایەوێت گرژی لەگەڵ ئێراندا هەبێت، بەتایبەتی لە ناوخاکی عێراقەوە، ئاماژەبەوەشدەكات ئەمریکا پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکی دیپلۆماتی دەکات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران.

ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و جەنەڕاڵ پۆڵ کالڤێەرت فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش کرد.

بە پێی راگەیەنراوەکە، ماتیۆ تولەر جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکی دیپلۆماتی دەکات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بخرێتەگەڕ و دەشڵێت، "ئەمریکا گرژی لەگەڵ ئێراندا ناوێت، بە تایبەتیش لە عێراق".

  باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، باسی لەوەکردووە کە فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، جەنەڕاڵ پۆڵ کالڤێەرت ئاگادارکراوەتەوە لەوەی بەدواداچوون بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆنی تایبەت بە کشانەوەی ھێزی شەڕکەری بیانی لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ بکات.

جەختیشکراوەتەوە، لەوەی کە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبەداعش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق لەشەڕی دژ بەو گروپە چەکدارییە.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێک بەمەبەستی بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیجی لەبارەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا و لەلایەن جۆبایدن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.


PM:06:45:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو