كه‌شناسیی گه‌رمیان: 9 بومه‌له‌رزه له‌نێوان كه‌لار و خانه‌قین رویاندا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ته‌نها له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا 9 جار بومه‌له‌رزه به گوڕی جیاجیا له‌نێنوان كه‌لار و خانه‌قین روی داوه.
كه‌شانسیی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه كه لەماوەی تەنها نیو کاتژمێری ڕابردوودا 9 بومەلەرزە لە سێگۆشەی نێوان کەلار خانەقین قەسری شیرین ڕوویداوە و پلێتەکان لە قوڵایی نێوان 10 تا 18كم لە لەرینەوەی به‌رده‌وامدا بوون.
رونیشی كردوه‌ته‌وه كه سیان له‌و بومەلەرزانه به گوڕی 3.5 و 3.6 لە و 3.6 له سێگۆشەی نێوان کەلار خانەقین قەسری شیرین رویانداوه.
كه‌شناسیی گه‌رمیان پێشبینیشی كردوه كه رودانی ئه‌و بومه‌له‌رزانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناجێگێری لە پلێتەکانی نێوان ئەم سێگۆشەیەدا هەیە و ئەگەری ئه‌وه‌ش هه‌یه بومەلەرزەی دیكه بە پلەی نەزانراو روبدات.
PM:06:26:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت