بافڵ تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان بونیاد دەنێینەوە

‌کۆبوونەوەی شاندی کۆمەڵ و یەکێتی

وێستگە نیوز-

بافڵ تاڵەبانی، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی باپیر دەڵێت، "رێڕەوی حیزبیی یەکێتی لەسەر شاڕێیەکی تەندروستی رێکخراوەییە و درێژە بە ھەمان سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدرێت" دەشڵێت، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان بونیاد دەنێینەوە".


ئەمرۆ 31ی تەمموزی 2021. بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆبۆوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کراوە و هەردوولا بۆچوونی خۆیان لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستۆتەڕوو.

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، ھەردوولا بەگرنگییەوە جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانییان کردۆتەوە بە ئاڕاستەی لێکنزیکردنەوەی زیاتر و ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی. ھاوڕابوون کە ئەم قۆناغە وادەخوازێت ماڵی کورد رێکبخرێتەوە و دوای ھەڵبژاردنەکانیش زەمینەی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ کاری پێکەوەیی تاوەکو ھەموو لایەنەکانی کورد لەچوارچێوەی بەرەیەکی نیشتمانی لەبەغدا پێکەوە یەک پەیامی کوردستانی بگەیەننە عێراق و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە، بەوردی باس لە سیاسەتی نوێی یەکێتی کرا و بافڵ تاڵەبانی شاندی میوانی دەربارەی گۆڕانکارییەکان بەرچاوڕوونکرد و رایگەیاند، رێڕەوی حیزبیی یەکێتی لەسەر شاڕێیەکی تەندروستی رێکخراوەییە و درێژە بە ھەمان سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدرێت.

هاوکات ئاماژەی بوەشکردووە،  پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان بونیاد دەنێینەوە. بە گیانی لێبوردەییەوە لەگەڵ ھەمووان پێکەوە درێژە بەخەبات دەدەین لەپێناو کوردستانێکی بەھێزتر و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.

 جەختی لەوەش کردەوە گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و رزگاربوون بووە لە دەستەگەری و بەرژەوەندی شەخسی. بەم ھەنگاوانەش یەکێتییەکەی مام و شەھیدان و تێکۆشەرانمان لە ھەڵدێر پاراست.


PM:06:16:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو