به‌ڤیدیۆ..پاسه‌وانه‌كانی حه‌لبوسی و په‌رله‌مانتارێك له موسڵ بوو به شه‌ڕیان
دیمەنێک لە شەڕەکە
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری موسڵ، پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانتارێك بوو به شه‌ڕیان.
ڤیدیۆكه له سایته عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت كه دوو گروپی چه‌كدار شه‌ڕیان و پاڵ به یه‌كتره‌وه ده‌نێن.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن كه شه‌ڕه‌كه له نێوان پاسه‌وانه‌كانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و فه‌لاح زیدان، په‌رله‌مانتاری عێراقدا دروست بووه بێ ئه‌وه‌ی باس له هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌كه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی شاری موسڵی كردوه‌و سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ش كه هێشتا وێرانه‌ی ده‌ستی داگیركاریی داعشه له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی عێراقدایه كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:06:07:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت