ئه‌مریكا تونێله نهێنییه‌كه‌ی چینی ئاشكراكرد كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی تێدا ئه‌نجامداوه
وێستگه نیوزـ
سایتی NPR ی ئه‌مریكا وێنه‌ی تونێلێكی نهێنی نوێی چینی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت له نزیك ئه‌و شوێنه تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی تێدا ئه‌نجام دراوە.
رینی پاپیارز جێرگی سه‌رۆكی لێكدانه‌وه‌ی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له كۆمپانیای AllSource Analysis تایبه‌ت به لێكدانه‌وه‌ی جوگرافی كه له‌ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه شوێنی تونێله‌كه‌ی دیاریكردووه.
پاپیارز رایگه‌یاند كه ئه‌و تونێله نوێیه په‌یوه‌سته به‌و ناوچانه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا چین تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی تیادا ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ده‌شڵێت كه "تا ئێستا روون نییه به‌رپرسانی چین ئه‌و تونێله نوێیه بۆچی به‌كارده‌هێنن".
هاوكات لیو بینگ ی‌و، وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی چین له واشنتۆن ئاماده‌نه‌بووه سه‌باره‌ت به‌و تونێله لێدوان بدات، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێشتا وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به راگرتنی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كان.
له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه چین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی به‌رفراوانی ئه‌نجام نه‌داوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رَێته‌وه كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی تری جیهان ئاره‌زوومه‌ندانه رێككه‌وتوون كه ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی رابگرن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و تونێله نوێیه دوای ئه‌وه‌ی دێت كه له‌م مانگه‌دا دوو گروپی جیاخوزای چینی ئاشكرایان كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی چین له‌ژێر زه‌وی سه‌رقاڵی دروستكردنی نزیكه‌ی 250 سه‌كۆی موشه‌كی ئه‌تۆمین.
PM:05:50:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت