ئاگره‌كه گه‌وره‌كه‌ی توركیا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و گه‌یشته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری
وێستگه نیوزـ
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری ئه‌و ئاگره‌ی جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی توركیای گرتوه‌ته‌وه‌ن تائێستا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دوانیان كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه بوون و ئه‌مڕۆ مردون.
له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئاگرە زه‌به‌لاحه‌كه گه‌یشته ناوچه‌ی ئالانیا كە گرنگرتین و بەناوبانگترین ناوچەی گەشتیاریی توركیایە، هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاشكرایكردوه كه تائێستاش شه‌ش كه‌س به ئاگری ناوچه جیاجیاكان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 183ی دیكه‌ش به سووتان برینداربوون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌شڵێت كه تائێستا له 30 ناوچه‌ی توركیا ته‌نها 88 ئاگر كۆنتڕۆڵ كراوه و ئاگره‌كه‌ش ناوچه‌كانی ئه‌ده‌نه و ئه‌نتالیا و مۆگلا و مێرسین و عوسمانیا و شوێنه گه‌شتیارییه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك بۆدروم و مارماریس و ئه‌لانانیای گرتوه‌ته‌وه و له چه‌ند هه‌وارگه‌یه‌كی گه‌شتیاریش هۆتێله‌كان له گه‌شتیاران چۆڵكراون.
PM:04:31:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت