ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م شاره‌ی عێراقدا نه‌ما


وێستگه‌ نیوزـ

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی پارێزگای به‌سره‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ نه‌مانی ئۆكسیجین له‌ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ده‌كه‌ن.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

سه‌عد عه‌بدولوه‌هاب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی به‌سره‌ رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وترێت ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا نه‌ماوه‌، راسته‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وترێت به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه‌ توشبوانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، زۆر دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

وتیشی راسته‌ ئۆكسیجن له‌ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كاندا نه‌ماوه‌، به‌ڵام هۆكاری مردنی توشبوه‌كانی كۆرۆنا خراپیی باری ته‌ندروستیی توشبوه‌كانه‌ و زۆربه‌شیان كه‌سانی به‌ ته‌مه‌ن بوون كه‌ به‌رگه‌ی نه‌خۆشیییه‌كه‌یان نه‌گرتوه‌.


PM:03:55:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت