فازل حاجی: ماوەی لێدانی لەزگە و لۆگۆی تاکسی درێژ دەکرێتەوە


وێستگە نیوز- 

ھەرچەندە بڕیاربوو 1ی ئاب دوا وادە بێت بۆ لێدانی لەزگە و لۆگۆی تاکسی، بەڵام وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر دەڵێت، ماوەکە درێژ دەکرێتەوە.

فازل حاجی وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاربوو 1ی ئابی 2021 دوا وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسییەکانی ھەرێمی کوردستان بێت، بەڵام ئێستا لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆری تاکسی لەزگە و لۆگۆیان وەرنەگرتووە و تا مانگی ئەیلولیش نۆرە بۆ تاکسییەکان دانراوە، ڕۆژی 1ی ئاب ھیچ کەسێک لەسەر وەرنەگرتنی لۆگۆ سزا نادرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، تا ئێستا 9 ھەزار تاکسی لە ھەولێر لۆگۆ و لەزگەیان وەرگرتووە، نزیکەی ٢٨ ھەزار تاکسی تر ماوە لۆگۆ وەربگرن، ئەوەش ماوەیەکی زۆری پێویستە و سبەینێش بڕیارەکە بە ڕەسمی دەردەچێت و ماوەی درێژکردنەوەکەی دیاری دەکرێت


PM:03:06:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 9464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو