راگهیهندراوێك له سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستانهوه لهسهر كوشتنی خێزانه كوردكهی توركیا
وێستگه نیوزـ
سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کوردی لە تورکیا كرد و رایگهیاند " ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێ هۆیە و دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر نووسیویەتی "ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
ئێوارەی ئهمرۆ هەینی، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە دەستڕێژی گولـلە کوژران و ژن و منداڵیش لەنێو کوژراوەکاندا هەن.
لە تویتەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا کوژراون ئهمانهن: یاشار دەدەئۆغوڵڵاری، باڕش دەدەئۆغوڵڵاری، سەرپیل دەدەئۆغوڵڵاری، سێراپ دەدەئۆغوڵڵاری، ئیپەک دەدەئۆغوڵڵاری، مەتین دەدەئۆغوڵڵاری و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری.
12ی ئەم مانگەش گروپێکی "توندڕەو" هێرشیان کردە سەر هەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کرد. ئەوکات بەشێک لەو گرووپە "توندڕەوە" دەستگیرکران و دواتر پێنج کەسیان ئازادکران.
ئەو خێزانە کوردە 24 ساڵ بوو لەو ناوچەیەی کۆنیا دەژیان. ئەو ماڵەی ئەوکات هێرشیان کردبووە سەر خێزانە کوردەکە، دراوسێی خۆیان بوون.
PM:11:23:30/07/2021
ئهم بابهته 7952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت