ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان به چاو تروكانێك 13 ملیار دۆلاری له‌ده‌ستدا
جیف بیزۆس
وێستگه نیوزـ
جیف بیزۆس ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان له لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كان كشایه‌وه بۆ پله‌ی دووه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سامانه‌كه‌ی بۆ 193 ملیار دۆلار دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ بیزۆس 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری له چاوتروكانێكدا له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پشكه‌كانی كۆمپانیای ئه‌مازۆن له دانیشتنه‌كانی وۆڵ ستریتی ئه‌مریكدا زیانی زۆری بەركه‌وت و سامانەکەی بۆ 193 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دابەزی.
له جێگه‌ی جیف بیزۆس ملیاردێری فه‌ره‌نسی، برنارد ئارنۆ، پله‌ی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانی به سه‌رمایه‌ی 194 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار گرت.
بیزۆس ملیاردێرێكی ئه‌مریكییه و خاوه‌نی كۆمپانیای ئامازۆنه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1998 له‌ناو 400 ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهان به سامانی یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار ده‌ركه‌وت كه گۆڤاری فۆربس ریزبه‌ندی كردبوون.
PM:10:00:30/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 8648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت