وەزارەتی بازرگانی: گەنمی وەرگیراو دەكرێتە ئاردی پسولەی خۆراک


وێستگە نیوز-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت، گەنمی وەرگیراوی سالی 2021 دەكرێتە ئاردی پسولەی خۆراک.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، گەنمی وەرگیراوی سالی 2021 دەكرێتە ئاردی پسولەی خۆراک

راشیگەیاند، لە رێكەوتی 26ی تەمووزی 2021 بەرێوەبەری دروستکراوی دانەوێلەی سلێمانی فەرمانبەرەکانی بەشی هونەری و تاقیگە بڕی 25 تۆن گەنمی وەرگیراوی ساڵی 2021 لەسایلۆی پیرەمەگرون تاقیان كردەوە لە ئەنجام نانێکی باش و بێ کێشە بوو ئاردەکەی شیاوە بۆ نان .



PM:06:00:30/07/2021






ئه‌م بابه‌ته 3568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت