جانتاکەی کازمی کە لە ئەمریکا گەڕایەوە، چی تێدا بوو؟

‌فرۆکەخانەی بەغدا/ گەرانەوەی مستەفا کازمی

وێستگە نیوز-

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری رۆژی پێنجشەممە، لە ئەمریکاوە گەڕانەوە بەغدا و کۆتاییان بە سەردانە چوار رۆژییەکە هێنا بۆ ئەمریکا کە تێێدا کازمی چاوی بە جۆ بایدن  و چەندین بەرپرسی باڵای ئەمریکا کەوت.


میدیا عێراقییەکان لە پاش کۆبوونەوەکەی فرۆکەخانەی بەغدا کە کازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات ئەنجامیدا ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە، لە گەڕانەوەیدا سەرۆکوەزیران ئەوەی بە وەزیرەکانی عێراق راگەیاندووە کە، بە جانتایەک پڕ لە خێر و چاکە بۆ عێراق گەڕاوەتەوە و ئەو بابەتانەشی لە ماوەی چوار رۆژ مانەوەی لە ئەمریکا باسی لەسەر کراوە بریتیبووە لە لایەنی "ئابووری، ئەمنی، تەندروستی، فێرکاری، ژینگە، لەگەڵ وەبەرهێنانی بەردەوام لە عێراق بە پاڵشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی کە لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێیان کردووە بریتیبووە لە نەمانی هیچ هێزێکی ئەمریکی لە عێراق تا 31 کانوونی یەکەمی 2021، لەگەڵ ئەوەشدا دەستکردن بە دابینکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە گەلی عێراق لەکاتی ئێستادا پێویستیانە.

کازمی راشیگەیاند: زۆر سوپای ئەمریکا و گەلەکەی دەکەم کە توانیان 17 هەزار پارچە و شوێنەواری دێرینی عێراق بگەرێنێتەوە وڵاتەکەمان پێش ئەوەی لە بازاڕی رەشدا بفرۆشرێت و حەز دەکەم ئەوەش بڵێم کە تەواوی ئەو پارچە شوێنەواریانە لەنێو خودی فڕۆکەکەمدا گەڕایەوە عێراق و لە مۆزەخانەی نیشتمانیدا دووبارە نمایش دەکرێتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمریکا سورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەوڵ و کاری جدیش هەیە تا هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و هیچ رێگرییەک نەیەتە بەردەمی.


AM:10:33:30/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو