نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ زیاتر لە 75 دۆلار بەرزبویەوە
بەرهەمهێنانی نەوت
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە 75 دۆلار و 58 سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بەپێی بازاڕی بۆرسە جیهانییەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 73 دۆلار و 19 سەنت.
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشهممه 29ی تهمموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 8 سەنتە مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
AM:08:23:30/07/2021
ئهم بابهته 848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت