سه‌ماكه‌ره ڤێتنامییه‌كه‌ی میسر كوژرا
وێستگه نیوزـ
سه‌ماكارێكی ڤێتنامی كه له میسر كاری ده‌كرد له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه كوژران كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوكه‌وه یه‌كیان ناسیوه، سه‌ماكه‌ره‌كه چه‌ندین جار خۆی له كوڕه‌كه دزیوه‌ته‌وه و نه‌چوه‌ته ژوان له‌گه‌ڵیدا.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له ناوچه‌یه‌كی شاری قاهیره روداوی كوشتنی كچێكی بیانی رویدا و دواتر پۆلیس رایگه‌یاند كه كچه‌كه سه‌ماكه‌رێكی ڤێتنامییه و له میسر كار ده‌كات و له‌لایه‌ن كوڕێكی میسرییه‌وه كوژراوه و كوڕه‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه.
له‌دانپێدانانه‌كانیدا، كوڕه میسرییه‌كه ده‌ڵێت كه په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕ و سێكسی له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌نێوانیاندا هه‌بووه و چه‌ندینجار ئه‌م كاره دووباره بووه‌ته‌وه و بۆ هه‌موو جارێك 5 هه‌زار جونه‌ی میسریی پێ داوه، ده‌شڵێت داوایكردوه كچه ڤێتنامییه‌كه ببینێت به‌ڵام ئه‌و خۆی دزیووه‌ته‌وه و رازی نه‌بووه له ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت، ئه‌میش داوای ئه‌و پارانه‌ی لێ كردوته‌وه كه پێی داوه و ئه‌ویش نه‌یداوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه، كوڕه میسرییه‌كه داوێكی بۆ كچه ڤێتنامییه‌كه ناوه‌ته‌وه و پێی وتوه كه زۆر گرنگه بێته شوقه‌یه‌ك له ناوچه‌ی قاهیره‌ی نوێ تا له‌سه‌ر ئاهه‌نگێك رێكبكه‌ون كه چكه‌كه تیایدا سه‌ما بكات و پاره‌یه‌كی زۆری تێدا ده‌ست بكه‌وێت، ده‌شگێڕێته‌وه كه كچه ڤێتنامییه‌كه هاتوه بۆ شوێنی دیاریكراو و له‌وێ ئه‌م هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژیی سێكسی بكاته‌سه‌ر به‌ڵام كچه‌كه رێگه‌ی لێگرتوه و ئه‌ویش ده‌ستی داوه‌ته بینی و خنكاندویه‌تی.
كوڕه‌كه به پۆلیسی وتوه كه له‌وكاته‌دا كچه‌كه رازی بووه هه‌موو پاره‌كانی بداته‌وه‌و خۆشی چیی پێی بیداتێ، به‌ڵام كوڕه‌كه باوه‌ڕی پێ نه‌كردوه‌و ترساوه ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنێت، كچه‌كه پۆلیس ئاگادار بكاته‌وه بۆیه به‌باشی زانیووه بیكوژێت.
پۆلیس له‌دوای روداوه‌كه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا سوودی له كامێراكانی چاودێری بینیوه و توانیویتی گه‌نجه میسرییه‌كه بدۆزێته‌وه.
PM:08:57:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 7344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت