زیاتر لە 50 بەرپرسی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە


وێستگە نیوز-
‎دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی دۆسیەی چەندین بەرپرسی حکومی و نزیک لە ماڵی تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هەڵداوەتەوە و ڕوبەڕوی دادگایان دەکاتەوە، کە زۆرینەیان نزیکن لە لاهور شێخ جەنگییەوە.

‎سەرچاوەیەکی تایبەت بە وێستگە نیوزی ڕایگەیاند، چەندین بەرپرسی حکومی و نزیک لەماڵی تاڵەبانی و نزیک  لاهور شێخ جەنگی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكەوە لێکۆلینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دەدرێن بە دادگا، کە زۆرینەیان نزیک لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیەوەیە. 

‎ئەوەشیخستەڕوو، '' ئەو بەرپرسانەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكیەوە ڕوبەوی دادگا دەکرێنەوە زیاتر لە 50 بەرپرسی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی تێدایە. 

‎هەر ئەمڕۆ میدیای فەڕمی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە بەرواری 29ى ته‌مموزى 2021، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لە سلێمانی، بڕیاریدا بە دەستگیركردنی د. میران محەمەد عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستی سلێمانی، بەپێی ماددەی 15 لە یاسای دەستەی دەستپاكی، بەتۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی چەك و خەرجكردنی چەكی بەڵێندەران كە شیاوی خەرجكردن نەبووە و چەكی بازاڕ بووە.




PM:04:17:29/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 14432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت