هێرشی موشەکی کرایەسەر ناوچەی سەوز

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز _
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا بە مووشەک هێرشکرایەسەر ناوچەی سەوزی بەغدا و تا ئێستاش ئاماری زیانە گیانیی و ماددییەکان نەزانراوە.



لەماوەی رابردووشدا، بنکە و بارەگای هێزە سەربازییە بیانییەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان بەتایبەتی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن هێرشی موشەکی و لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج و بەوهۆیەشەوە زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.

لەبارەی هێرشەکانیشەوە، ئەمریکا گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانی بە ئەنجامدانیان تۆمەتبارکردووە و جەختیلەوەشکردووەتەوە کە هەموو رێکارێک لەپێناو پاراستنی گیانی سەرباز و نێردە دیپلۆماسییەکانی دەگرێتەبەر. لەبەرامبەریشدا، ئەو گرووپە چەکدارییانە بەڵێنی بەردەوامیدان بە هێرشەکانیان داوە تا ئەوکاتەی ئەمریکا بەتەواوەتی لە عێراق دەکشێتەوە.

هاوکات، لەمیانەی سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن، جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕکەرەکانی خۆی لە عیراق دەکشێنێتەوە.


AM:09:55:29/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 7528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو