لەتورکیا زیاتر لە 20 هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا

‌تورکیا

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەتورکیا بەراورد بەچەند رۆژی رابردو بەرزبووەوە و 22291 توشبوو تۆمارکران، کۆی توشبووانی پەتاکەش لەو وڵاتە بۆ 5.66 ملیۆن کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 22291 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەوەش بەراورد بە رۆژی سێشەممە کە 19761 توشبوو تۆمارکرابوو، بەرزبوونەوە لە ئامارەکانی کۆرۆنادا روویداوە.

16ی نیسانی ئەمساڵ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەتورکیا گەیشتە لوتکە و 63083 توشبوو لەرۆژێکدا تۆمارکرا، بەچەند قۆناغێکیش لەسەرەتای ئەم مانگەدا ئامارەکان بۆ خوار 4418  توشبوو نزم بوونەوە.

تورکیا لەسەر ئاستی جیهان حەوتەم وڵاتە لەڕووی بەرزی ئامارەکانی توشبوون بەکۆرۆنا  و تائێستا 5.66 ملیۆن کەس توشی پەتاکە بوون و 51124 توشبووش مردون.


PM:09:46:28/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو