ئازار دراوین.. کۆچبەرە ئەفغانستانییەکان گەشتنە خاکی تورکیا
گەشتنی ژمارەیەک کۆچبەر بە خاکی تورکیا
وێستگە نیوز-
ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌فغانستانییانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته نێو خاكی توركیاوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن سه‌رباز ئێرانییه‌كان لێیان دراوه و له‌سه‌ر سنووری توركیا فڕێدراون.
كۆچبه‌ره‌كان كه خه‌ڵكی هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان، پاكستان و به‌نگلادیش-ن و به‌ئۆتۆمبیل یان بەپێ چه‌ندین كیلۆمه‌تریان بڕیوه و سه‌ره‌تا چوونه‌ته نێو ئێران و دواتر به‌شێوه‌یەکی نایاسایی خۆیان گه‌یاندووه‌ته توركیا، له‌و رێگایه‌ی كه گرتوویانه‌ته به‌ر له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی نێو ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیی به یه‌كترییه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاژاسنی ئەنادۆڵی تورکی لە هەوالێکدا باسیلەوەکردووە، كۆچبه‌ره‌كان ده‌گێڕنه‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی رێكاره‌كان كه له‌سه‌ر سنوور گیراونه‌ته به‌ر قۆڵبه‌ست نه‌كرێن له قه‌راغی زێ و رووباره‌كانه‌وه له‌و كاتانه‌دا كه مه‌ودای بینین كه‌مه، به گرووپ ده‌چنه نێو توركیاوه و له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی ده‌نگیی به‌رنامه‌ی "imo"وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن و ئاراسته‌كانیان له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌تسه‌پ و ناردنی پێگه بۆ یه‌كتری، ده‌دۆزنه‌وه.
كۆچبه‌ری ئه‌فغانستانی كه به نایاسایی هاتووه‌ته توركیا و له شاری وان-ه، گولاپ جه‌میلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هۆی گرفته‌كان له وڵاته‌كه‌یان كۆچیان بۆ ئێران كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی قۆڵبه‌ستكراون، به‌ره‌وڕووی مامه‌ڵەی خراپی سه‌ربازه ئێرانییه‌كان بوونه‌ته‌وه.
گولاپ جه‌میلی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سه‌ربازه ئێرانییه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌یان داون و وتویەتی: "ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانیان كوشتین. هه‌ندێكی دیكه‌مان دوای ئه‌وه‌ی جل و پاره‌كانیان لێسه‌ندین، له‌سه‌ر سنووری توركیا فڕێیان داین".
جه‌میلی ئاماژەی بەوەشکردووە: "دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه توركیا، كه‌وتینه ده‌ست قاچاخچییه‌كانی مرۆڤ، داوای هه‌زار دۆلاریان له هه‌ریه‌كه‌مان كرد. هه‌ندێك شوێنمان به‌پێ بڕی و له هه‌ندێك شوێنی دیكه سواری ئۆتۆمبیل بووین. قاچاخچییه‌كان له‌ڕێگه‌ی وه‌تسه‌په‌وه، پێگەكانمان بۆ ده‌نێرن. به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه ئێمه ئاراسته‌ی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه. هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی "imo"وه به نامه‌ی ده‌نگی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د ته‌نها كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی هەڵگری ره‌گه‌زنامەی پاكستانی و به‌نگلادیشی گه‌یشتووه‌ته شارۆچكه‌ی تاتڤان سه‌ربه پارێزگای به‌دلیس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه گرفتی گه‌وره له ئه‌فغانستان هه‌یه و زۆرێك له كه‌سوكاری له‌ده‌ستداوه.
محه‌مه‌د ته‌نها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد کە هێزه ئه‌منییه‌كان كه له ئێران ده‌ستگیریان كردوون، جلوبه‌رگ، پاره و مۆبایله‌كانیان لێ سه‌ندوون و وتی: "ماوه‌ی چوار رۆژه نانم نه‌خواردووه. 45 رۆژه به‌پێ ده‌ڕۆین تا گه‌یشتینه ئێره. له ئێران گرتیانین و ماوه‌ی 3 بۆ4 رۆژ له گرتووخانه بووین. دواتر دۆكیومێنتێكیان داینێ و پێیان وتین 'له ماوه‌ی پێنج رۆژدا بۆ كوێ ده‌چیت بچۆ، بۆ ئیستانبوڵ یان بۆ ئه‌فغانستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای پێنج رۆژه‌كه بتگرین، زیانی زۆرت به‌رده‌كه‌وێت'. دواتر ئازادیان كردین. له‌سه‌ر سنووره‌وه هاتینه توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئیستانبوڵ پاره‌مان دایه قاچاخچییه ئێرانییه‌كان. من هه‌زار و 200 دۆلار و هاوڕێكه‌م هه‌زار و 500 دۆلار. پێشتر له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان قسه‌مان ده‌كرد، به‌ڵام پۆلیسه‌كان له ئێران پاره و ته‌له‌فۆنه‌كانیان لێسه‌ندین. ئێمه‌یان له‌سه‌ر سنوور جێهێشت و رۆیشتن، ئه‌مڕۆ 220 كه‌س له بارهه‌ڵگرێكدا بووین و له وانه‌وه هاتین بۆ ئێره".
بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان و دەستبەسەرداگرتنی زۆرینەی خاکی ئەفغانستان پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەو ئەفغانستانییانەی دەسەڵاتی تاڵیبان ڕەتدەکەنەوە لەو وڵاتە هەڵدێن.
PM:06:46:28/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت