ماڵپه‌ڕێكی كه‌نشاسی: چاڵی خۆر ده‌كرێته‌وه‌ و ره‌شه‌باکەی به‌ره‌و زه‌وی دێت


وێستگە نیوز-

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ره‌شایه‌ك كه‌ له‌ چاڵێكی خۆره‌وه‌ هه‌ڵیكردووه‌ بگاته‌ گۆی زه‌وی و ببێته‌هۆی تێكچوونی موگناتیسی له‌ گۆی زه‌ویدا.

ماڵپه‌ڕی SpaceWeather.com بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌شه‌باكه‌ له‌ به‌رگه‌هه‌وای خۆره‌وه‌ سبه‌نێ چوارشه‌ممه‌ 28ی ته‌مموز ده‌گاته‌ گۆی زه‌وی و خێراییه‌كه‌ی وه‌ك ئاژانسی ناسا دیاریی كردووه‌ له‌نێوان ملیۆنێك بۆ دوو ملیۆن میلدایه‌ له‌ یه‌ك كاتژمێردا.

ره‌شه‌باكه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناسراوی خۆره‌وه‌ هه‌ڵده‌كه‌ن كه‌ له‌ چینی ده‌ره‌وه‌ی خۆردان و ئه‌و چینه‌ ساردتر و ئه‌ستورتره‌ له‌ چینه‌كانی تری هه‌ساره‌ی خۆر.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ ئێستا بواری موگناتیسیی گۆی زه‌وی ئارامه‌ و ده‌بێت تا سبه‌ینێ به‌ ئارامی بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ره‌شه‌باكه‌ی خۆردا مادده‌یه‌كی گازی له‌و چاڵه‌ی به‌رگه‌هه‌وای خۆره‌وه‌ ده‌رده‌دێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی تێكچوونێكی كه‌می بواری موگناتیسیی گۆی زه‌وی.

دیارده‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسیدار نییه‌ و زانایان پێیان وایه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ناكرێت ره‌شه‌بایه‌كی ته‌واوی خۆر بدات به‌سه‌ر زه‌ویدا و تێكچوونێكی ته‌واوی موگناتیسی رووبدات، ئه‌گه‌ر وابوایه‌ ئه‌وا زاناكان هۆشدارییان ده‌دا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر زریانێك له‌ خۆره‌وه‌ به‌ره‌و زه‌وی بێت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تۆڕه‌كانی وزه‌ و كاری مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان تێك بدات.

له‌ خراپترین باریشدا كه‌ زاناكان پێش[ینییان كردووه‌، ئه‌وه‌یه‌ ره‌شه‌بای خۆر ببێته‌هۆی بچڕانی ته‌زووی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یان به‌ ته‌واوی و پاشان كاریش له‌ سیتسمی جی پی ئێس و په‌یوه‌ندییه‌ رادیۆییه‌كان بكات.


PM:06:15:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 7776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو