سەلاحەدین بەھائەدین: ئەوەی لە تونس ڕوویدا کودەتایە ئیدانەی دەکەین
وێستگه نیوز-
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایدهگهیهنێت، ئەوەی لە تونس ڕوویدا، کودەتایە بۆ سەر دیموکراسی وشەرعیەت، ئیدانەی دەکەین
سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "بەداخەوە وا دەبینین کودەتا بۆ سەر ئەزموونی دیموکراسی وشەرعیەت لەتونسدا ئەنجام دراوە.
هەروەها وتیشی: ئەوەی کە لەو وڵاتە ڕوویدا ھەڵگەڕانەوەیەکی ئاشکرایە و ھەوڵێکە بۆ لەباربردنی ئەزموونێکی سەرکەوتوو لەو وڵاتەدا.
ئەمینداری گشتی ئەوەشی خستەڕوو: وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کودەتایە، دەخوازین خەباتگێڕان بەلایەنەکانیانەوە، لەسەروشیانەوە بزوتنەوەی نەھزە، ھەرەس بەکودەتاکە بھێنن بەخۆڕاگری زیاتر سەرکەوتن و ئاشتی بەدی بهێنن.
PM:12:57:27/07/2021
ئهم بابهته 1384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت