پیاوێک خێزانەکەی و خوشکی خێزانەکەی دهكوژێت
وێستگه نیوز-
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایدهگهیهنێت، دوو خوشکی خەڵکی سنە لەلایەن هاوسەری یەکێکیانهوه کوژران.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، دوو خوشکی خەڵکی سنە لەلایەن هاوسەری یەکێکیانهوه کوژران، رووداوەکە لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی حاجیاوای ژووری شاری سنە بووە و دوو خوشک بە ناوەکانی "بەیان مورادی" و "سەحەر مورادی" لەلایەن هاوسەری بەیانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراون.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، بەیان ماوەی چەند مانگێک دەبوو کە بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی گەڕابووەوە ماڵی باوکی و هاوسەرەکەی بە چەکی کڵاشینکۆف سەرەتا سەحەر و دواتر بەیانی کوشتووە و هەڵهاتووە.
رونیشكراوهتهوه، بەر لە رووداوەکە بەیان و هاوسەرەکەی بووەتە دەمەقاڵێیان، بەپێی راگەیاندراوی رێکخراوەکەش هێشتا هاوسەرەکەی بەیان دەستگیرنەکراوە.
بەیان مورادی دایکی دوو منداڵ و سەحەر مورادیش دایکی منداڵێکە.
PM:12:15:27/07/2021
ئهم بابهته 12220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت