سێ كهس له ههولێر دهستگیركران كه خۆیان وهك فهرمانبهری فهرمانگهی ئاو ناساندوه
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ههولێر سێ تۆمهتباری دهستگیر كرد كه وهك فهرمانبهری ئاو چونهته ماڵان و بهناوی لێدانهوهی مۆر له پێوهری ئاو، خهڵكیان فریوداوه، لە چالاکییەکی دیکەشدا سێ تۆمەتباری دیکە دەستگیر کران کە دزییان کردوە و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوون.
هۆگر عەزیزی، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد كه شەش کەسی لەسەر دوو روداوی جیا دەستگیر کرد، سێ لەوانە بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون، سێ کەسەکەی دیکەش خۆیان وەکو فەرمانبەری ئاوی هەولێر ناساندوهو و له وردهكارییهكهیدا وتی "دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگادارکراینەوە کە چەند کەسێک کە خۆیان وەک فەرمانبەری فەرمانگەی ئاوی هەولێر ناساندوە، بە بیانوی چاککردنەوەی پێوەر و لێدانی مۆر لە پێوەری ئاو چونەتە ماڵان و پێیان راگەیاندون ئەگەر ئەوان مۆرەکەیان بۆ لە پێوەرەکان بدەنەوە، نرخەکەی هەرزانترە بەراورد بەو نرخەی کە فەرمانگەی ئاو لێیان وەردەگرێت".
بۆ سێ تۆمهتبارهكهی دیکەش وتی:"چەند رۆژێک پێش جەژن لەلایەن گەراجێکی چاککردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار کراینەوە، کە بایی 40 هەزار دۆلار کەرستە و پێداویستیی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، چەند تیمێک پێکهێندرا بۆ بە دواداچون لەسەر ئەو تاوانە، لە ئەنجامدا توانرا 3 کەس دەستبەسەر بکرێن کە هەرسێکیان خەڵکی دەرەوەی هەولێر بوون".
لە لێکۆڵینەوەکاندا ئهو سێ تۆمهتباره دانیان بەوەشدانا کە چەند دزییەکی دیکەیان کردووە، لەوانە لە گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر 3 دزی دیکەیان کردووە، لە یەک ماڵدا کە لە ماڵ نەبوون 3 جار دزیان لێکردون و چەند کەرستەیەکی چایخانەیەکیان لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ دزیوە".
هۆگر عەزیز ئاشكراشیكرد كه سەرەڕای ئەوەی ئەو سێ تۆمەتبارە دانیان بە پێنج حاڵەتی دزیکردن داناوە "ئەوانە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوون و یەکێکیان تەمەنی لە 18 ساڵ کەمترە".
PM:04:53:26/07/2021
ئهم بابهته 4056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت