كچه مۆدێلێك له‌سه‌ر قۆپیه فه‌سڵ كرا و كاندیدێكی هه‌ڵبژاردن واسته‌ی بۆ ده‌كات
ماسە و مولا
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق و كاندیدی ئێستای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر حزبی پێشكه‌وتن له عێراق كه‌وتوه‌ته واسته كردن بۆ كچه مۆدێلیك به‌ناوی "مه‌یس سائر" كه به "ماسه" واته "گه‌وهه‌ر" ناسراوه.
له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه "ماسه"ی كچه مۆدێل خوێندكاری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشه له زانكۆی به‌غدا و به سه‌ماعه‌وه گیراوه، له‌سه‌ر ئه‌و قۆپیه كردنه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه فه‌سڵی كردوه.
ده‌شڵێن كه ماسه‌ی مۆدێل ویستویه‌تی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌ی كێبڕكێی وه‌رگرتن له خوێندنی ماسته‌ر بكات و بۆئه‌وه‌ش به بردنه ژووره‌وه‌ی سه‌ماعه بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه، په‌نای بۆ قۆپیه‌كردن بردوه و دواتر به سه‌ماعه‌وه گیراوه.
حه‌یده‌ر مولا، كه‌سایه‌تییه‌كی سوننه‌ی عێراقه‌و كاندیدی هه‌ڵبژاردنی داهاتووه له‌سه‌ر حزبی پێشكه‌وتن، مولا پێشتریش په‌رله‌مانتار بووه و ده‌وترێت كه كه‌وتوه‌ته واسته‌كردن بۆ كچه مۆدێله‌كه تا فه‌سڵ نه‌كرێت.
راگه‌یاندنه‌كانی عێراق ده‌ڵێن كه ماسه په‌یوه‌ندیی به مولاوه كردوه و ئه‌ویش هه‌موو سزاكانی له‌سه‌ر لاداوه، هۆكاری ئه‌و واسته‌كردنه‌ی مولا بۆ ماسه، ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كچه مۆدێله‌كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیده‌كه بكات و بازاڕگه‌رمییه‌كی وای بۆ بكات كه بتوانێت ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت.
PM:04:10:26/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 6252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت