بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌مڕۆوه هه‌رێم پێده‌نێته قۆناغێكی هه‌ره مه‌ترسیداری كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان دۆخی كۆرۆنا و توشبون به ڤایرۆسه‌كه به مه‌ترسیدار ناو ده‌بات و داوا ده‌كات قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت.
دکتۆر رەهێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان به كه‌ناڵی روداوی وتووه: "تا هەفتەی داهاتوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا یەکجار زۆر دەبێت."
دەشڵێت "جگە لەدەوامی وەزارەتی تەندروستی، داوای وەستاندنی دەوامی فەرمانگەکانی حکومەت دەکەین."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مرۆ د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دهۆك رایگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 59 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوه و 13 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: "زۆربه‌ی تووشبوان له پارێزگای دهۆكه و له‌ئێستادا هه‌زار و 546 تووشبووی نوێی كۆرۆنا له دهۆك تۆمار كراوه"، راشیگه‌یاند: دۆخی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و ده‌بێت رێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه رێژی تووشبوون به كۆرۆنا له‌هه‌رێم روو له‌زیادبوونه و ژماره‌یه‌كی زۆریش ڤاكسینی فایزه‌ر گه‌یشتوه‌ته هه‌رێم.
PM:03:13:26/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 7496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت