راکان جبوری دەوامی فەرمانبەرانی لە کەرکوک کەمکردەوە

‌پارێزگای کەرکوک

وێستگە نیوز-

بە بریارێک پارێزگاری کەرکوک، بە شێوەیەکی کاتی ماوەی دەوامی دامودەزگاکانی لە پارێزگاکە یەک کاتژمێر کەمکردەوە.


ئەمرۆ 26ی تەمموزی 2021. پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، راکان سەعید جبوری دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکەی لە رۆژی 26ی ئەم مانگەوە تا رۆژی پێنجی مانگی داهاتوو، یەک کاتژمێر کەمکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگای کەرکووک، دەوامی فەرمانگەکانی پارێزگاکە تا کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ کەمکراوەتەوە کە پێشتر دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکە تا کاتژمێر دووی نیوەڕۆ بووە.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی پارێزگای کەرکووک، بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دووشەممە، 46 پلەی سەدی و سبەی سیشەممەیش، 47 پلەی سەدی دەبێت.

No description available.


PM:03:12:26/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت