لە سلێمانی خواست لەسەر وەرگرتنی فاکسینی کۆرۆنا زیادیکردوە
سەنتەری پێدانی فاکسینی کۆرۆنا
وێستگه نیوز ـ
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ڕۆژانه بۆ زیاتر خۆپاراستن له فایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی بكه‌ن و فاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی سلێمانی ڕایگه‌یاند؛ ''ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی فاكسینی كۆرۆنا كه ئه‌وه‌ش جێی دڵخۆشی ئێمه‌یه.''
باسیلەوەشکرد، ''گه‌رچی له ئێستادا ڕۆژانه زیاتر له 2هه‌زار كه‌س تووشی فایرۆسه‌كه ده‌بن، به‌ڵام تاكه ڕێگا بۆ خۆپاراستن به‌ستنی ماسك و وه‌رگرتنی فاكسینی كۆرۆنایه، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و ماسك بكه‌ن و پاشانیش فاكسین وه‌ربگرن.''
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ''له ئێستادا ڕۆژانه زیاتر له 500 كه‌س فاكسین وه‌رده‌گرێت و له به‌رنامه‌شماندایه تیمه‌كانمان زیاد بكه‌ین و ڕێژه‌كه به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ هه‌زار كه‌س له ڕۆژێكدا.''
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی له مانگی 3 ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی كردووه به پێدانی فاكسینی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی و ڕۆژانه‌ش له سه‌عات 8ی به‌یانی تاوه‌كو ئێواره فاكسین ده‌دات به‌هاوڵاتیان.
PM:02:58:26/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت