ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یەکێتی: گۆڕینی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی مەترسی گەورەی دەبێت بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن

‌ئارام قادر خەبات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى

وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ى دەستەی کارگێڕو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی حزبه‌كه‌ى كردوه‌ هۆشداریده‌دات له‌وه‌ى، دانانی کەسێکی تر لەجێگەی لاهور شێخ جه‌نگى بۆ سەرۆکی لیست، مەترسی گەورەی دەبێت بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

ئارام قادر خەبات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى ئۆرگان‌و به‌رپرسانى باڵاى حزبه‌كه‌ى كردوه‌و نوسیویه‌تى، "وادیارە بڕیارە دەستەی کارگێڕیی‌و مەکتەبی سیاسی لەسەر دانانی سه‌رۆكێكى نوێى بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌مان لەگەڵ گۆڕان بۆ هەڵبژاردن کۆببێتەوە، تکایە ئاگاداربن ئەو بڕیارە مەترسی گەورەی دەبێت بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان‌و هەروەها دەبێتە هۆی زیاتر بێهیوابونی جەماوەر لەچارەسەربونی کێشەکان".

ئەوەشیخستۆتەڕوو، "بۆیە تکایە با لەبەر خاتری یەکێتی‌و شادکردنی دڵی جەماوەرەکەمان‌و سەرکەوتنمان لەهەڵبژاردنەکان‌و داواکاریی‌و تکای بەردەوامی ئەو هەموو کادیرو جەماوەرو بنەماڵەی شەهیدان‌و پێشمەرگەو تێکۆشەران، با هه‌مومان نێوانگیریەکانمان‌و کۆبونەوەکانمان لەئێستادا زۆر زۆر گەرمترو گەورەترو بەرفراوانتر بکەین بۆ نێوانگیری بەڕێزان کاک لاهورو کاک بافڵ بەئامانجی کۆتاییهێنان بەو کێشەیە جا کێشەکە چەندە گەورەبێت دڵنیابن یەکێتی‌و ئایندەی یەکێتی زۆر زۆر لەوە گەورەترە".


پەیامەکەی ئارام قادر خەبات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى 
سڵاو....
هەڤالانی بەڕێزی دەستەی کارگێر و بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرێز هەڤالانی سەرکردایەتی 

وادیارە بڕیارە دەستەی کارگێری و مەکتەبی سیاسی لە سەر دانانی سه‌رۆكێكى نوێى بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌مان لەگەل گۆڕان بۆ هەلبژاردن کۆببێتەوە.
هەڤاڵانی دەستەی کارگێر و مەکتەبی سیاسی
 تکایە....ئاگادار بن ئەو بڕیارە مەترسی گەورەی دەبێت بۆ ئەنجامی هەلبژاردنەکان و هەروەها دەبێتە هۆی زیاتر بێ هیوا بوونی جەماوەر لە چارەسەر بونی کێشەکان
 بۆیە تکایە با لەبەر خاتری یەکیتی و شاد کردنی دڵی جەماوەرەکەمان وسەرکەوتنمان لە هەلبژاردنەکان و داواکاری و تکایی بەردەوامی ئەو هەموو کادیرو جەماوەر و بنەمالەی شەهیدان و پێشمەرگەو تێکۆشەران
 با هەر هەموومان

1.نێوانگیریەکانمان و کۆبونەوەکانمان لە ئێستادا زۆر زۆر گەرمترو گەورەتر وبەرفراوانتر بکەین بۆ نێوانگیری بەڕێزان کاک لاهور و کاک بافل بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەو کێشەیە...جا کێشەکە چەندە گەورە بێت دڵنیا بن یەکیتی و ئایندەی یەکیتی زۆر زۆر لەوە گەورەترە...
هەڤالان پێویستە ئەوە باش بزانین کە یەکیتیەکەمان لاواز بوو هەموومان بێ هێز و لاواز دەبین...
بەرپرسیاریەتی هەرە گەورەش لەسەر شانی ئێمەیە دوایی کۆنگرەی چوار

2.هەڤالان تکایە بە هیچ شێویەک دەست لە کار کێشانەوەی کاک لاهور لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانیەکە قبول مەکەن چونکە دڵنیا بن کاردانەوەی زۆر خراپی لە ناو جەماوەردا دەبێت و هەروەها وەک لەسەرەتادا باسم کرد دووبارەی دەکەمەوە ئەوەندەیی دیکەش خەڵک و جەماوەر بێ هیوا دەبن لە چارسەر بوونی کێشەکان و ڕێکەوتنی کاک بافل و کاک لاهور...

3.بەڕێزانی لێپرسراوی مەلبەندەکان و فەرماندە سەربازیەکان و کادیران ...
تەنانەت هەموو هەڤالانی بەڕێزی دەستەی کارگێرو م.س و لێپرسراوی مەکتەب و بۆردەکان و هەڤالانی بەڕێزی سەرکردایەتی و هەموو لایەکمان شاهیدو ئاگاداری نیگەرانی زۆرو بێ شوماری خەڵک و جەماوەر و کادیرانین لەو دۆخە... بۆیە
 تکایە....
4. هەڤالانی ئازیز 
 سوێند بەخودا تەنها و تەنها نیگەرانی و دڵتەنگی برای خۆتان هەر وەک ئێوەی بەڕێز...
 تەنها ئایندەی یەکێتیەکەمە و ... بەس

لەگەل ڕێزی 
برای دڵسۆزتان
ئــــــــــارام قادرخەبات
 خزمەتکاری یەکێتی و جەماوەری قارەمانی ی.ن.ک
 و خەلکی تێکۆشەری کوردستان .....




PM:12:51:26/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو