رۆژنامەنووسێك كۆچی دوایی كرد

‌دلێری مەلا ئەحمەد

وێستگه‌ نیوز ـ

بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس و نووسەرو پَیشمەرگەی دێرین دلێری مەلا ئەحمەد بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەمموزی 2021، لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان بڵاویكردەوە، ''بەكاریگەریی نەخۆشی شێرپەنجە رۆژنامەنووس و نووسەرو پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی كارای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دلێری مەلا ئەحمەد كۆچی دوایی كرد و لەبەر بارودۆخی تەندروستی پرسەی بۆ دانانرێت.''

جێی ئاماژەیە، دلێری مەلا ئەحمەد ساڵانێكە دووچاری شێرپەنجە هاتبوو و لەو ماوەیەشدا توانی چەندین كتێب بەچاپ بگەیەنێت و بڵاویان بكاتەوە.


AM:11:59:26/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 11272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو