وه‌زاره‌تى كاره‌با: کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک لە45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەمدەکرێتەوە
کارمەندی وەزارەتی کارەبا لە کاتی بەستنی پێوەری زیرەک
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم هاوبه‌شانى له‌سیستمێكى پێوه‌رى زیره‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر هه‌ر هاوبه‌شێك كه پێوه‌رى بۆ به‌ستراوه له40 ئه‌مپێر كاره‌باى زیاتر به‌كاربهێنایه بۆ ماوه‌ى 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ى ده‌كوژایه‌وه، به‌ڵام له‌سبه‌ینێوه بۆ 20 خوله‌ك كه‌مده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با، لەڕۆژى 27 تەمموزەوە واته سبه‌ینێ سێشه‌ممه ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک لە45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەمدەکرێتەوە.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، هەر پێوەرێکی زیرەکی هاوبەشی کارەبا بۆ ماڵان 40 ئەمپێر کارەبا بۆ هاوبەشەکە دابیندەکات‌و لەئەگەری بەکارهێنانی کارەبا لەم ڕێژەیە زیاتر، کارەباکەی بۆ ماوەیەک دەکوژێتەوە، تا دوایینجار دەگەیشتە45 خولەک.
وەزارەتی کارەبا جه‌ختیكردۆته‌وه، "لەپێناو هاوکاریکردنی هاوڵاتیان‌و بەدەنگەوەهاتنی داواکارییەکانیان بڕیاریدا، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەمبکرێتەوە".
داواشى لەهاوبەشانی کارەبا كردوه بەپێی ئەو بڕە کارەبایەى کە بۆیان دیاریکراوە، كاره‌با بەکاربێنن‌و یارمەتیدەری بەدیهێنانی دادپەوەری لەپرۆسەی دابەشکردنی کارەبابن.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەبا، نزیكەی ملیۆنێك‌و 500 هەزار هاوبەشی كارەبا لەهەرێمی كوردستاندا هەیەو زیاتر لە 770 هەزار پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشەكانی كارەبا دانراوە، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەکەوە بارزۆری لەسەر کارەبا لە 35% بۆ 45% کەمبووەتەوە.
AM:11:41:26/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت